به بونه ی ڕۆژی جیهانی کرێکار
✍🏻ئارام مورادی/نوێنەری کرێکاران
▪️ڕۆژی کرێکار ڕۆژی پێزانینە بۆ هەر کرێکارێک کە شەو و ڕۆژ لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریدا کار دەکات.بێ گومان کرێکاران یەکێک لە پایەی بەهێز و کاریگەرەکانی دەوری ئابووری وڵاتن.
▪️بێ هۆ نییە کە دروشم و ناونانی ئەم ڕۆژە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە دەوری ئەم میحوەرەدا دەسوڕێتەوە؛بۆیە پێویستە ئاوڕێکی تایبەت لەم چینە کرێکارە بدەینەوە.
▪️ئەمڕۆ بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو ئاستێکی بەرزتر لە هۆشیاری و پەروەردە لە چینی کرێکاردا دەبینین.
▪️ئەمساڵ زیادکردنی حەقدەستی
کرێکاران بەڕێژەی ٢٧٪ دیاریکرا، کە بڕێکی زۆر کەمە بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی ڕێژەی هەڵاوسان.
▪️هەڵاوسانێک کە ڕۆژ بە ڕۆژ چینی کرێکار زیاتر دەخاتە ژێر تەنگانەی ژیان.کەمترین فیدباک لە هەڵاوسان کەمکردنەوەی هێزی کڕینی کرێکارانە و ئەمەش بە واتای شەرمەزاری بۆ خێزانەکانە کە نەبوونی تەندروستی جەستەیی و زیانی کۆمەڵایەتی و دەروونی لێ ئەکەوێتەوە.
▪️کرێی کرێکار لە نرخی تێچووی بەرهەمێکدا کەمترە لە ۱۰% و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕێژەی زیادبوونی مووچە هەرگیز کاریگەری لەسەر هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخ
نییە.
▪️خاوەنکارەکان، پابەندن بە دابینکردنی شوێنێک بۆ کرێکاران کە لە ئاست شکۆی ئەواندا بێ و ئەم شوێنەش لە پێدانی حەقدەست و مافە یاساییەکانیان زیاتر نییە.
▪️گومان لەمەدا نییە کە سەرنج نەدان بە ویستی کرێکاران خەسارەیێکی نەگەڕاوەی هەیە بۆ بەشی ئابووری و بەرهەمهێنان.
➖گرنگترین داواکاری کرێکاران دەتوانێ:
۱- ئاسایشی کار و چاکسازی لە گرێبەستی بەڵێندەرایەتی لە حاڵەتی توانای مرۆیی و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی
کۆمپانیا نێوەندگرەکان
۲- دەستەبەرکردنی ژینگەی کار و بیمەی کرێکاران و بەتایبەت کرێکارانی بیناسازی و گرنگیدانی تایبەت بە کرێکاران
۳- پێدانی خەرجیی پزیشکی و کرێی ڕۆژانی نەخۆشی بۆ کرێکارانی بریندار بە ڕووداوی پیشەیی
۴- خستنەڕووی هەلی کارە جۆراوجۆرەکانی کەرتی بیناسازی وەکو کارێکی سەخت و زیانبەخش و جێبەجێکردنی مەرجی خانەنشینی کرێکارانی بیناسازی لەسەر بنەمای ئەم پۆلێنکردنە.
۵- خوازیاری فێرکاری باش و بەرامبەرین بۆ کرێکاران
▪️کرێکار ڕۆژێکی ناوێت بە ناویەوە تۆمار بکرێ،بەڵکوو بژێوی ژیانی دەوێت.
▪️لەکۆتاییدا هیوای تەندروستی و سه ر به رزی بۆ کرێکارانی ماندوونەناس دەخوازین، کە پێغەمبەری ئیسلام (ص) دەستی ماندویانی ماچ کرد و بەڵێنی دا لە ئاگری دۆزەخ سەلامەت ئه بن.
✔️ده نگي شار(۱۴۰۲/۰۲/۱۱)
@dangishar
✔️پیج اینستاگرام
https://www.instagram.com/dangishar.ir/